پرۆژى"گوندى ئەڵمانى" یەکێکە لەو پرۆژە نیشتەجێبونانەى کە لەلایەن کۆمپانیاى "نالیا"وە لەسەر ڕووبەرى 22 دۆنم زەوى جێبەجێدەکرێت و دەکەوێتە گەرەکى تووى مەلیک شەقامى شەست مەترى تەنیشت پارکى مەلیک مەحمود لەشارى سلێمانى، زەوى پرۆژەکەش بەپێى یاسایى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێم وەرگیراوە. بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە بریتیە لە دروستکردنی (380) یەکەی نیشتەجێبوون کە روبەری زەوى یەکەکان دەگۆرێت لەنێوان (225 ، 200 ، 125 م2) کە یەکەی ستوونی و خانووی زەمینی دەگرێتەوە. لە پرۆژەکەدا قوتابخانەو بنکەیەکی تەندروستى و مۆڵێکی (9 نهۆمى) کە بە گەورەترین بازاری هەموو عێراق دادەنرێت و هەموو پێداویستییەکی تێدادەبێت، پرۆژەکە کارەباو ئاوى بەردەوامى خۆى دەبێت.
مۆڵێك بۆ بریكاری كۆمپانیا جیهانییهكان دروستدهكرێت ...
ئاگادارییەک لەپرۆژەى گوندى ئەڵمانییەوە ...
گەورەترین مۆڵ لەگوندى ئەڵمانى دایە...