پرۆژى"گوندى ئەڵمانى" یەکێکە لەو پرۆژە نیشتەجێبونانەى کە لەلایەن کۆمپانیاى "نالیا"وە لەسەر ڕووبەرى 22 دۆنم زەوى جێبەجێدەکرێت و دەکەوێتە گەرەکى تووى مەلیک شەقامى شەست مەترى تەنیشت پارکى مەلیک مەحمود لەشارى سلێمانى، زەوى پرۆژەکەش بەپێى یاسایى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێم وەرگیراوە. بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە بریتیە لە دروستکردنی (380) یەکەی نیشتەجێبوون کە روبەری زەوى یەکەکان دەگۆرێت لەنێوان (225 ، 200 ، 125 م2) کە یەکەی ستوونی و خانووی زەمینی دەگرێتەوە. لە پرۆژەکەدا قوتابخانەو بنکەیەکی تەندروستى و مۆڵێکی (9 نهۆمى) کە بە گەورەترین بازاری هەموو عێراق دادەنرێت و هەموو پێداویستییەکی تێدادەبێت، پرۆژەکە کارەباو ئاوى بەردەوامى خۆى دەبێت. چواردەورى پرۆژەکە بە پەرژین دەگیرێت و پاسەوانى تایبەتى خۆى هەیە و لەناو پرۆژەکەشدا شوێنى یارى منداڵان دیارى کراوە لەگەڵ دایەنگا و باخچەی ساوایان و بنکەی پۆلیس، هەروەها پرۆژەکە بەنزینخانەیەک دەگرێتە خۆی کە لەسەر رێنمایی ئەندازیاری نوێ و گونجاو لەگەڵ دیزاینى پرۆژەکەدا، دروست دەکرێت کە سیستمی ئاگرکوژێنەوەش دەگرێتە خۆی. پرۆژەى گوندى ئەڵمانى لە شارى سلێمانى لە 11-11-2007 دەستى کردووە بە کارەکانى. بیرۆکەى ئەم پرۆژەیە لە لایەن چەند ئەندازیارێکى شارى سلێمانییەوە دانرا، بە پشت بەستن بەو پسپۆریانەى کە لەساڵانى رابردوودا لەوڵاتى ئەڵمانیا وەریانگرتووە. هەروەها ئەو کۆمەڵە ئەندازیارە، ویستیان بەم بیرۆکەیەیان گوندێکى نمونەیى لە ڕووى پێداویستییەکانى ژیان و ژینگەوە بۆ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ئامادە بکەن.
مۆڵێك بۆ بریكاری كۆمپانیا جیهانییهكان دروستدهكرێت ...
ئاگادارییەک لەپرۆژەى گوندى ئەڵمانییەوە ...
گەورەترین مۆڵ لەگوندى ئەڵمانى دایە...