مۆڵێك بۆ بریكاری كۆمپانیا جیهانییه‌كان دروستده‌كرێت
26 / 2 / 2009
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیای نالیا، رایگه‌یاند كۆمپانیای ناوبراو مۆڵێكی تایبه‌ت به بریكاری كۆمپانیا جیهانییه‌كان له شاری سلێمانی دروستده‌كات. شاسوار عه‌بدولواحد رايگه‌یاند “بینای مۆڵه‌كه، كه له حه‌وت نهۆم پێكهاتووه، له ئێستادا 80% ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌و ته‌نها چه‌ند كارێكی كۆتایی ماوه” رونیشیكرده‌وه “نهۆمی زه‌مینی و یه‌كه‌م ته‌رخانده‌كه‌ین بۆ بریكاری ماركه جیهانییه‌كان‌و نهۆمه‌كانی تر تایبه‌ت ده‌بن به سوپه‌رماركێت و رێستۆرانت كه سه‌رجه‌مییان له لایه‌ن كۆمپانیا بیانیه‌كان و به‌ستانداردی جیهانی و ماركه‌ی ناسراو به‌ڕێوه‌ده‌برێن.” مۆڵه‌كه ناوی (چاڤی مۆڵ)ه و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری دوو هه‌زار مه‌تر دووجا دروستكراوه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر جاده‌ی شه‌ست مه‌تری شاری سلێمانی له ته‌نیشت گوندی ئه‌ڵمانی. شاسوار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “بۆ یه‌كه‌م جاره له شاری سلێمانی مۆڵێك به‌و گه‌وره‌ییه دروستده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌كرێت به بریكاری ماركه جیهانییه‌كان.” وتیشی “له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ستده‌كه‌ین به‌فرۆشتنی دوكانه‌كانی مۆڵه‌كه.”
ئاگادارییەک لەپرۆژەى گوندى ئەڵمانییەوە
گەورەترین مۆڵ لەگوندى ئەڵمانى دایە
24 کاتژمێر ئاو و کارەبا لە گوندى ئەڵمانى هەیە
تەنها شوقەى 125 مەترى ماوە بۆ فرۆشتن
© 2008 Nalia Group Co. All rights reserved.
Created by
Avesta Group